ئەمریکا ستافی دیپلۆماسی بۆ بەغدا و هەولێر دەگەڕێنێتەوە

19.07.2025
جەماوەر نیوز
ئەمریکا ڕایگەیاند ئەو کارمەندانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کە پێشتر بەشێوەی کاتی بۆ دەرەوەی عێراق گواسترابوونەوە، بۆ شوێنەکانی خۆیان دەگەڕێنەوە.
 تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، تیمەکانی باڵیۆزخانەی بەغدا و کونسوڵخانەی هەولێر لە کارەکانیان بەردەوام دەبن، هەروەها بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە.
 ئەمریکا پابەندیی خۆی بە سەروەریی عێراق و گەشەدان بە کارە بازرگانییەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق دووپات کردەوە. 
ئەمریکا ئاستی هۆشداریی خۆی بۆ هاووڵاتیانی سەبارەت بە سەردانکردنی عێراق لە پلەی چواردا دەهێڵێتەوە کە بە مانای ئەوە دێت: 'گەشت بۆ عێراق مەکەن'. 

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ