سەرۆکی ئەمریکا داوای یاسایی لە دژی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ تۆمار کرد

19.07.2025
جەماوەر نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای یاسایی لە دژی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ تۆمار کرد. ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکیدا ترەمپی بەوە تۆمەتبار کرد کە نامەی بۆ جێفری ئەیپستن ناردووە.
ترەمپ داواکەی لە دژی وۆڵ ستریت جۆرناڵ و رۆپێرت مۆردۆخ خاوەنی ڕۆژنامەکە تۆمار کردووە. بەگوتەی نزیکەکانی سەرۆکی ئەمریکا، ئەو ڕۆژنامەیە " تۆمەتی بۆ ترەمپ دروست کردووە لە پەیوەندیی ئەو لەگەڵ فایلی ئەیپستن".
 فایلی ئەیپستن پەیوەستە بەو ئابڕووچوونە سێکسییانەی کە لە ماڵەکەی جێفری ئەیپستن ڕوویانداوە و ڕۆژنامەکە دەڵێت: ترەمپ پەیوەندیی بە ئەیپسنەوە هەبووە و نامەی بۆ ناردووە. 
 ترەمپ سکاڵاکەی لە دادگایەکی فیدراڵیی لە فلۆریدا تۆمار کردووە و داوای لانیکەم 10 ملیار دۆلار قەرەبووی لە ڕۆژنامەکە کردووە. 

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ