ئیسرائیل 26 فەلەستینی لە نۆرەی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان دەکوژێت

19.07.2025
جەماوەر نیوز
هێزەکانی ئیسرائیل لە تەقەکردن لە خەڵكی غەززە لەکاتی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان بەردەوامن، ئەمڕۆش 26 کەسی دیکەیان کوشت.
 بەرگریی شارستانیی غەززە ڕایگەیاند، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە 19-7-2025، هێزەکانی ئیسرائیل 26 کەسیان لە نزیک ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان کوشت و زیاتر لە 100 کەسی دیکەشیان بریندار کرد.
 22 کەسیان لە نزیک ناوەندێک لە باشووری ڕۆژئاوای خان یونس بوون و چوار کەسی دیکەش لە نزیک ناوەندێک لە باکووری ڕۆژئاوای ڕەفەح بە گوللـەی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراون.
 تا ئێستا ئیسرائیل نزیکەی هەزار فەلەستینیی لە سەرەی وەرگرتنی خۆراک لە کەرتی غەززە کوشتووە. 

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ