نێردەی ترەمپ بۆ کاروباری بارمتەکان: ئاگربەستی غەززە نزیکە

19.07.2025
جەماوەر نیوز
نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری بارمتەکان، ڕایگەیاند: دانوستانەکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیەوە، ئێستا زۆر نزیکین لە ڕێککەوتن لە بارەی ئاگربەست.
هەینی 18ـی تەممووزی 2025، کەناڵی 13ـی ئیسرائیلی لە زاری ئادەم بۆلەر، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری بارمتەکان، بڵاوی کردەوە، ڕێککەوتن لە بارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە زۆر نزیکە.
نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری بارمتەکان، ئاماژەی بەوە کرد، دانوستانەکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە لە دەوحە، پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە، ئێستا لە جاران زیاتر نزیکین لە ڕێککەوتن لە بارەی ئاگربەست.
لای خۆیەوە ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوتی ئیسرائیلی، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، داوای لە شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەی کردووە لە دەوحە بمێنێتەوە تا دەگات بە ڕێککەوتن لە بارەی ئاگربەستی غەززە و ڕزگارکردنی بارمتەکان.
هەروەها ڕۆژنامەکە لە زاری چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلی، ڕایگەیاندووە: ناتانیاهۆ نەرمییەکی زۆری نواندووە هەم لەبارەی ئاگربەستی غەززە، هەم بۆ کشاندنەوەی سوپای وڵاتەکەی لە غەززە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ