حەماس: ئیسرائیل نایەوێت بارمتەکان ئازادبکرێن

19.07.2025
جەماوەر نیوز
بزووتنەوەی حەماس جارێکی دیکە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلی بە بەربەست لەبەردەم هەوڵەکانی ئاگربەست تۆمەتبارکرد و رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل نایانەوێت هەوڵەکانی ئاگربەست بە ئەنجامبگات و بارمتەکان ئازادبکرێن.
ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی لیواکانی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا تیشکی خستە سەر دۆخی هێزەکانیان و دواین هەوڵەکانی ئاگربەست.
بەگوتەی ئەبو عوبەیدە، حەماس پێشنیازێکی کردووە، بەهۆیەوە هەموو بارمتەکان بە یەک جار ئازاد دەکرێن، بەڵام ئیسرائیل تەواوی داواکاری و مەرجەکانی رەتکردووەتەوە و هیچ ئومێدێکی بۆ رێککەوتن نەهێشتووەتەوە.
گوتەبێژەکەی حەماس هۆشداریشی دایە ئیسرائیل، ئەگەر ئەم خولەی دانوستان شکستبهێنێت گرەنتی ئازادکردنی ئەو 10 بارمتەیە ناکەن کە وەک نیازپاکیی بەڵێنی ئازادکردنیان درابوو.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ