یانەی وه‌رزشی دهۆک بووه‌ پاڵەوانی جامی عێراق

19.07.2025
جەماوەر نیوز
لە یاری کۆتایی جامی عێراق، هەردوو یانەی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ لە یاریگەی شەعب لە بەغدا بە ئامادەبوونی هەزاران هاندەر ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و لە لێدانی یەکلاکەرەوە یانەی تۆپی پێی دهۆک توانی نازناوی جامی عێراق ببانەوە.
دوای تێپەڕبوونی 90 خولەکی ئاسایی یاریی هەردوو گێمەکە و تەواوبوونی هەردوو گێمی زیادکراو بە یەکسان بوون، یارییەکە چووە قۆناغی لێدانی یەکلاکەرەوە، بەڵام بەهۆی مشتومڕی دووبارە کردنەوەی دوا لێدانی یەکلاکەرەوە لەلایەن یاریزانانی دهۆک، گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو، پاش هێورکردنەوەی دۆخەکە، لێدانی پەناڵتییەکە دووبارە کرایەوە و یانەی تۆپی پێی دهۆک بە ئەنجامی 5 گۆڵ بەرانبەر بە 3 گۆڵ لە یانەی تۆپی پێی زاخۆی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی عێراق.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ