32 هه‌زار كه‌س ده‌هێنرێنه‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا

28.07.2019
جەماوەر نیوز
قائیمقامی قه‌زای شه‌نگال ڕایگه‌یاند 32 هه‌زار كه‌س ده‌هێنرێنه‌وه‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا كه‌ زۆرینه‌یان كه‌سوكارى چه‌كدارانى داعشن.
مه‌حما خه‌لیل، قائینقامی قه‌زای شه‌نگال له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى داهاتودا 32 هه‌زار كه‌س له‌ده‌روازه‌ى ره‌بیعه‌ ده‌هێنرێنه‌ خێوه‌تگه‌ى جدعه‌ له‌ حه‌مام عه‌لیلی باشورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا.
ناوبراو ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو له‌ناویاندا هه‌ندێك له‌ ژنه‌ ئێزدیه‌ رفێندراوه‌كانى تێدایه‌، كه‌ له‌ساڵى 2014دا له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ رفێندران.
قائیمقامی شه‌نگال له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هاتوو زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ی ده‌هێنرێن كه‌سوكارى چه‌كدارانى داعشن و هێنانیان بۆ نه‌ینه‌وا وه‌ك بۆمبێكى ته‌وقیتكراو وایه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ پڕن له‌ بیر و فیكره‌ داعشیه‌كان، كه‌ ده‌بنه‌هۆى ژه‌هراویكردنى بیرى گه‌نجان و دروستكردنى كاریگه‌رى نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌.

زۆرترین خوێندراو