به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: سوکایەتی به پیرۆزیەکانی کورد جێگای قوبوڵکردن نییه‌

02.08.2019
جەماوەر نیوز
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا هێمای بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات ئەوەی لەو روژانەدا له سماوە له سەر گۆریکی بەکۆمەڵی دەستی ڕژێمی بەعس روویدا ، جیاوازیکی ئەوتۆیی نەبوو لەگەڵ تاوانەکانی بەعسدا بەرانبەر کەسوکاری ئەنفال کراوەکان و ئالای کوردستان کرا له کاتکێدا ئەو سەر بازە بە جل و چەک و ئالاکەی عیراق هەمان ئالایه کەئەنفال و کوردیان لەو بیبانانەی نوگرەسلمان و عەرعەر و سماوا ئەنجامدا.
به‌ڕیز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات کورد له ژێر ئاڵای عێراقدا ،کیمیاوی باران و وێرانکاری و زیندەبەچاڵ و ئەنفال کرا، بویه لە عێراق جیاوازیەک بەدی ناکرێ، له نێوان تاوانکانی کیمیاوی باران کردنی هەڵەبجە و ناوچەکانیکه و ئەنفالەکان و کوشتن و وێران کردنی دووزخورماتو و شێلاندنی پێشمەرگه لە لایەن دەبابەکانی عیراقی ئیستا تاوانەکانی صدام و عەبادی لەژێر هەمان ئالای صدامدا ئەنجامدراوە .
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو کورد ئەبێت داوای گوڕینی ئالای صدام و رژیمی بەعس بکات، عێراقی ئێستاش داوای لێ بوردن له کورد بکات لەسەر کیمیاوی باران و ئەنفال کردنی کورد وە چیتر سوکایەتی به پیرۆزیەکانی کورد جێگای قوبوڵكردن نییە.هیوادارم حوکمەت و پەرلەمان و حزب و لایەنه سیاسیەکان یەک هەڵوێست بن چیتر ئەو هەموو تاوانه قبوڵ نەکرێت ، بەتایبەتی نویەنەرانی کورد لە پەرلەمان و حوکومەتی عیراق چتر ئاڵای صدام مان لەسەر فەرزنەکەن.