بنه‌ماڵه‌ی مام نوری قارمانی په‌یامێك ئاراسته‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌كه‌ن

17.09.2019
جەماوەر نیوز
بنه‌ماڵه‌ی مام نوری قارمانی په‌یامێك ئاراسته‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌كه‌ن، له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌ "به‌ ناوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مام نوری قارمانی سوپاس و پێزانینی بێپایانمان بۆ به‌ڕێزتان هه‌یه‌ که‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای نه‌خۆشکه‌وتنی باوکی ئازیزمان به‌ڕێزتان به‌ ده‌ممانه‌وه‌ بوون و به‌رده‌وام هاوکار پشتیوانمان بوون له‌و خه‌مو ناخۆشیدا. وه‌ک مامێکی به‌ڕێز تا دواڕۆژی پرسه‌کە به‌شداربوون و شه‌ریکی خه‌ممان بوون".

ده‌قی په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی مام نوری قارمانی په‌یامێك بۆ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود :
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
برای به‌ڕێز/ کاک محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود
به‌ ناوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مام نوری قارمانی سوپاس و پێزانینی بێپایانمان بۆ به‌ڕێزتان هه‌یه‌ که‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای نه‌خۆشکه‌وتنی باوکی ئازیزمان به‌ڕێزتان به‌ ده‌ممانه‌وه‌ بوون و به‌رده‌وام هاوکار پشتیوانمان بوون له‌و خه‌مو ناخۆشیدا. وه‌ک مامێکی به‌ڕێز تا دواڕۆژی پرسه‌کە به‌شداربوون و شه‌ریکی خه‌ممان بوون، بەڵێ  باوکی ئێمەبوو بەڵام برایەکی دڵسۆزو خەمخۆری جەنابتان وحزب بوو له‌ خه‌موو په‌ژاره‌ی ئێمه‌تان که‌مکرده‌وه‌ و ده‌ستی ماندوبونتان ده‌گوشین و داواکارین له‌ خودای گه‌وره‌ هه‌میشه‌ له‌شساغ و ته‌مه‌ندرێژبیت .
به‌ڕێز کاک محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌ت به‌ ئێمه‌ نیشاندا چۆن بتوانین سود له‌ تواناکانی مام نوری قاره‌مانی وه‌رگرین بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌وڵی زیاتر بده‌ین له‌ پێناو ته‌بایی وبرایەتی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
دوو باره‌ زۆر سوپاسی وه‌فاداری و هاوهه‌ڵوێستی و دڵسۆزیتان ده‌که‌ین له‌و کۆسته‌ گه‌وره‌دا به‌شداری خه‌مو په‌ژاره‌مان بویت، داواکارین له‌ خودای گه‌وره‌ بۆ ئێمه‌تان بهێڵێت.
انا لله و انا الیه‌ راجعون
  له‌گه‌ڵ ڕێزماندا...
 ئه‌حمه‌د مام نوری
له‌ جیاتی بنه‌ماڵه‌ی مام نوری قاره‌مانی
17/9/2019

زۆرترین خوێندراو