حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

10.10.2019
جەماوەر نیوز
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كهی حزبی سۆسیالیست هاتووه‌" حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان نیگەرانە لە بژاردەی سەربازی لەلایەن تورکیا و کاریگەری خراپی دەبێت لە سەر ناوچەکە و دۆخێک دروستدەکات کە لەدەرئەنجامدا دەبێتە هۆی گەڕانەوەی داعش و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی سڤیل و گیان لەدەستدانی هەزاران کەس و خاپور بونی ئەو ناوچانەی جەنگەکان تێدا ئەنجامدەدرێت".
حزبی سۆسیالیست داواده‌كات لە زووترین کاتدا کۆ بونەوەی هێزو لایەنە سیاسیەکان لە سەرئاستی باڵا ئەنجامبدرێت بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەگۆڕانکاریانەی لەئایندەدا ڕووبەڕوی ناوچەکە دەبێتەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان:

لەماوەی ڕابوردوداو دوای کشانەوی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فورات حکومەتی تورکیا لەژێر ناوی کانی ئاشتی ئۆپراسیونی بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی فورات دەستپێکرد کە ئەم ئۆپراسیونانە ناوچەکە دەخاتە مەترسیەوە چاوەڕوانی جەنگێکی ماڵوێرانکەر وخوێناوی لێدەکرێت .
بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ناوچەی ئارامی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا.لە بەرچاو نەگرتنی ئەو هەموو شەهید و قوربانیانەی گەلی کورد کە بەشداری کاریگەری هەبوو لە تێکشکاندی داعش.
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان نیگەرانە لە بژاردەی سەربازی لەلایەن تورکیا و کاریگەری خراپی دەبێت لە سەر ناوچەکە و دۆخێک دروستدەکات کە لەدەرئەنجامدا دەبێتە هۆی گەڕانەوەی داعش و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی سڤیل و گیان لەدەستدانی هەزاران کەس و خاپور بونی ئەو ناوچانەی جەنگەکان تێدا ئەنجامدەدرێت . ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی ڕەوشی سوریا بۆیە گرنگە هەموو لایەنەکانی کێشەکە، بە هێزە کوردییەکانیشەوە، لە رێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگەوە دۆخەکە هێور بکەنەوە.
هاوکات داوا لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەورپا و نەتەوەیەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بەمەبەستی ڕێگرتن لە هێرشە سەربازیەکانی تورکیا و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ڕەوشەکەو کۆتایهێنان بە ململانێەکان کەناوچەکەی بەرەو مەترسی بردوە.
داواکارین لە زووترین کاتدا کۆ بونەوەی هێزو لایەنە سیاسیەکان لە سەرئاستی باڵا ئەنجامبدرێت بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەگۆڕانکاریانەی لەئایندەدا ڕووبەڕوی ناوچەکە دەبێتەوە.

حزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان
۱٠/۱٠/۲٠۱۹

زۆرترین خوێندراو