به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای به‌ڕێز حه‌مید دەروێش ڕاگه‌یاند

25.10.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود پەیامێ هاوخەمی ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا، کەسوکارو بنەماڵە و خێزان و هاوڕێیانی مامۆستا و تێکۆشەر حه‌مید دەروێش کرد.
ده‌قی په‌یامی هاوخه‌می به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
بۆ بەڕێز /مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا
کەس و کارو بنەماڵەو خێزان و هاوڕێانی مامۆستا و تێکۆشەر حمید دەروێش
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی مەرگی لە ناکاوی مامۆستا و ڕۆشنبیرو ئاشتیخواز و  سیاسی دیاری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە سوریا حه‌مید دەروێشم پێگەیشت.
لەدەستدانی مامۆستا حه‌مید درویش لەم هەل و مەرجە ئاڵۆزەی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیایدا تێپەڕ دەبێ، زیانێکی گەورەی بەر دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و پرۆسەی ئاشتی و دایلۆگی سیاسی کوردی کەوت، لەبەر ئەوەی حه‌مید ده‌رویش خاوەن ئەزمونێکی قوڵی سیاسی بوو لە ناوچەکەدا و خاوەن خوێندنەوەیەکی واقیعیانەی خۆی بوو بۆ قەیرانی کورد لە سوریا و ناوچەکەدا. مامۆستا یەکەم ئەندامی پەرلەمانی سوریا بوو وەک کورد، وە دۆستێکی نزیکی هێزو لایەنەسیاسیەکانی بەشەکانی تری کوردستان بوو، بەردەوام لەکاتی کێشه و ناخۆشیەکانی باشوری کوردستان ڕۆڵێکی ئاشتیانەی گێڕاوە بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی.
بۆیە لەناخەوە بەشداری خەمی خێزان و بنەماڵەو هاوڕێیانی دەکەم لە پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لەسوریا و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد.
لەیەزدانی مەزن داواکارم گیانی مامۆستا و تێکۆشەری گەلەکەمان مامۆستا حه‌مید ده‌رویش بەبەهەشتی بەرین ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
براتان محمدی حاجی محمود
24/10/2019

زۆرترین خوێندراو