ئیڤانكا به‌سه‌ردانێك گه‌شته‌ مه‌غریب

06.11.2019
جەماوەر نیوز
ئیڤانكا تره‌مپ، ڕاوێژكاری كۆشكی سپی به‌سه‌ردانێك گه‌شته‌ وڵاتی مه‌غریب به‌مه‌به‌ستی هاندانی به‌هێزكردنی ئابووری ئافره‌تان له‌ باكوری ئه‌فریقا.
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 6ی تشرینی دووه‌م ئیڤانكا تره‌مپ كچی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌غریب له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ڕیباتی پایته‌خت پێشوازی كرا.
ئیڤانكا سه‌ردانه‌كه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كشی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ئافره‌ت .