ژماره‌ی قوربانییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت

10.11.2019
جەماوەر نیوز
به‌رزبونه‌وه‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه.‌
کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاماری قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراقی بڵاوكرده‌وه‌ ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکان لە سەرەتای مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردووەوە گەیشتووەتە 301 کوژراو و زیاتر لە 15 هەزار بریندار. ئەم ئامارە ئەو دوو کوژراوەشی تێدایە کە هەینی رابردوو لە خۆپیشاندانەکانی بەسرە کوژران 
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ خۆپیشانده‌ران سورن له‌ سه‌ر داواكارییه‌كانیان و دوای گۆڕانكاری و خزمه‌تگوزاری و هه‌لی كار ده‌كه‌ن و حكومه‌تی عێراقیش ژماره‌یه‌ك بڕیاریده‌ركرد له‌ باره‌ی چاكسازی و دامه‌زراندنی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و پێدانی بیمه‌ به‌ كه‌مده‌رامه‌تان.
دوێنێ شه‌ممه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌ باره‌ی دۆخی خۆپیشانده‌ران ڕێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ قوربانی زیاتری لێنه‌كه‌وێته‌وه‌ و كاتێكیان دابه‌ حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی.

زۆرترین خوێندراو