به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند ئاسۆ عومه‌ر ده‌كات

30.12.2019
جەماوەر نیوز
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری هونه‌رمه‌ند ئاسۆ عومه‌ر سواره‌ كرد.
له‌ په‌یامی هاوخه‌مێكه‌ی به‌رێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هاتووه‌ " به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند و میدیاکار " ئاسۆ عومەر سوارە" مان پێگه‌یشت و پربەدڵ نیگەرانی کردین".

ده‌قی په‌یامی هاوخه‌می به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری ھونەرمەند و میدیاکار" ئاسۆ عومەر سوارە"
به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند و میدیاکار " ئاسۆ عومەر سوارە" مان پێگه‌یشت و پربەدڵ نیگەرانی کردین .
ئێمه‌ لەناخەوە دڵگرانی گیان لەدەست دانی ئەو ھونەرمەندو میدیاکارەین و هاوبه‌شی خه‌می گه‌وره‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌و که‌سوکارو ھاورێیانین .
له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی پاکی کاک ئاسۆ عومەر به‌ به‌هه‌شتی به‌رین ببەخشێت و سه‌بوری و ئارامی به‌دڵی خێزان و که‌سوکاری ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیه‌ راجعون

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
30/12/2019