سه‌در واده‌ی خۆپیشاندانى فراوانى دیاریكرد

15.01.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، كه‌‌سایه‌تی نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در واده‌ی خۆپیشاندانه‌ ملیۆنییه‌كه‌ی عێراق ئاشكراكرد
ناوبراو وتی ڕۆژی هه‌ینی  24ی كانونی دووه‌م كاتژمێر 9ی به‌یانی له‌ شاری به‌غدای خۆشه‌ویست خۆپیشاندانی ملیۆنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ساڵح عێراقی هاوكات ژماره‌یه‌ك داواكاریی موقته‌دا سه‌دری بۆ خۆپیشانده‌ران بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
1. ته‌نیا ئاڵای عێراق به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ و ڕێگه‌ به‌ هه‌ڵكردنی هیچ ئاڵایه‌كی دیكه‌ نادرێت.
2. كفن پۆشین ئاساییه‌ و هێمایه‌ بۆ خۆشه‌ویستی نیشتمان و خۆبه‌ختكردن له‌ پێناویدا.
3. هه‌موو دروشمه‌كان كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆشه‌ویستی نیشتمانه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌.
4. خۆپیشاندانه‌كان به‌ ئامانجی چاكسازیی و داواكاریی خۆپیشانده‌رانه‌.
5. ده‌بێت خۆپیشانده‌ران ناسنامه‌ی عێراقیبوون بپارێزن و خۆیان به‌دوور بگرن له‌ هه‌ر وێنه‌یه‌كی ئاینی و ڕه‌گه‌زیی و حزبی و سه‌ربازیی.
6. به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی حزبی و تاكه‌كه‌سی قه‌ده‌غه‌یه‌.
7. ئاماده‌كاریی بكرێت بۆ هه‌موو چالاكییه‌كی مه‌ده‌نی له‌وانه‌ مانگرتن له‌ خواردن.
8. شوێنی خۆپیشاندانه‌كه‌ فراوان نه‌كرێت، نابێت ده‌ستدرێژی بكرێته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان و باڵیۆزخانه‌كان.

زۆرترین خوێندراو