لێپرسینه‌وه‌ له‌ تره‌مپ ده‌كرێت

17.01.2020
جەماوەر نیوز
بڕیاره‌ تره‌مپ رووبه‌ڕووی تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و درووستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م رێككاره‌كانی له‌كارلادانی بكرێته‌وه‌.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ 16ی كانوونی دووه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ، بڕیاریدا تۆمه‌ته‌كان رووبه‌ڕووی تره‌مپ بكاته‌وه‌.
بڕیاره‌ رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ تره‌مپ له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیران ئاماده‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانی رووبه‌ڕوو بكرێنه‌وه‌.
له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران كۆمارییه‌كان زۆرینه‌ن و له‌ كۆی (100) كورسی، (53) كورسییان هه‌یه‌.

زۆرترین خوێندراو