به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود تاجه‌گوڵینه‌ی وه‌فای له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ دانا

16.03.2020
جەماوەر نیوز
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 16ی ئازار به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، به‌ یاوه‌ری شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ دانا.
ساڵانه‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌شداری له‌ مه‌راسیمی ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات، له‌ ڕۆژی 16ی ئازاری 1988 ڕژێمی به‌عسی له‌ ناوچوو كیمیابارانی ئه‌و شاره‌ی كرد و به‌ هۆیه‌وه‌ 5000هه‌زار هاوڵاتی شه‌هید بوون.

زۆرترین خوێندراو