به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێك ئاراسته‌ی حزبی شیوعی ده‌كات

31.03.2020
جەماوەر نیوز

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی حزبی شیوعی عێراق ده‌كات له‌ په‌یامه‌كهداهاتووه‌ "ئەمڕۆکەش ۸٦ ساڵ بەسەر دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراقدا تێ پەڕ دەبێ، بەهیواین شان بەشانی هێزو لایەنە کوردستانیەکان، هەوڵەکانتان زیاتر بخەنە گەڕ بۆ خزمەت گوزاری و ئارامی و پێکەوەژیانی سیاسیانە لەکۆمەڵگای کوردستان دا، تاوەکو بەهەموو لایەکمان بتوانین لەئاست ئەم قۆناغە هەستیارەدا بین کە کوردستان و عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی پیایدا ڕاگوزەر دەبێ، بە هەوڵ و کۆششی هەموو لایەکمان بتوانین پارێزگاری لەمافە دەستوری و نیشتمانی و نەتەوەیەکانماندا بکەین".

 

ده‌قی په‌یامی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود بۆ حزبی شیوعی:

بۆ بەڕێزان/ سکرتێری حزبی شیوعی عێراق
بەڕێزان لەمەکتەب سیاسی
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان، حزبی شیوعی عێراق پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەم، لەڕێگای بەڕێزیشتانەوە بۆ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەب سیاسی و ئەندام و دۆست و لایەنگرانتان دەکەم.
ئەمڕۆکەش ۸٦ ساڵ بەسەر دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراقدا تێ پەڕ دەبێ، بەهیواین شان بەشانی هێزو لایەنە کوردستانیەکان، هەوڵەکانتان زیاتر بخەنە گەڕ بۆ خزمەت گوزاری و ئارامی و پێکەوەژیانی سیاسیانە لەکۆمەڵگای کوردستان دا، تاوەکو بەهەموو لایەکمان بتوانین لەئاست ئەم قۆناغە هەستیارەدا بین کە کوردستان و عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی پیایدا ڕاگوزەر دەبێ، بە هەوڵ و کۆششی هەموو لایەکمان بتوانین پارێزگاری لەمافە دەستوری و نیشتمانی و نەتەوەیەکانماندا بکەین،
هەروەک چۆن لە ساڵانی هەشتاکانی دەیەی سەدەی ڕابردوو، حزبی شیوعی شان بەشانی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان و هێزو لایەنەکانی تر لەسەنگەری ڕووبه ڕووبونەوەدا بوو دژ بەڕژێمی بەعس لەعێراقدا و لە ویستگەکانی تێکۆشانیشدا پێکەوە هاوپەیمان بوین هەرلە بەرەی جود، و بەرەی کوردستانی لەسەنگەری بەرەنگاریدا مێژوویەکی هاوبەشی پڕ لەسەروەریمان پێکەوە تۆمارکردوە، پێویستە ئەمڕۆش ڕۆڵی مێژوویتان بۆ خزمەتکردنی گەلانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام بێ.
بەهیوام هەموو لایەکمان دووربین لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تاوەکو لەئایندەدا بتوانین ئاواتەکانی گەلەکەمان بهێینەدی لە دابینکردنی دادوەری کۆمەڵایەتی و دیموکراسی و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان. جارێکی تریش
پیرۆزبێ ساڵیادی حزبی شیوعی عێراق
دڵسۆزتان
محەمەد حاجی مەحمود
31/3/2020
گوڵە خانە


زۆرترین خوێندراو