ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 9ی نیسان به فه‌رمی مسته‌فا عه‌بدوللـه‌تیف كازمی، له‌لایه‌ن د،به‌رهه‌م ساڵح ،سه‌رۆك كۆماری عێراق، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت راسپێردرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی عه‌دنان زورفی كه پێشتر راسپێردرا بوو، كشایه‌وه .
وه‌ك زورفی رایگه‌یاند، هۆكاری كشانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌یه، ناوماڵی شیعه‌ش پشتگیریان نه‌كرد.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا، پشتیوانی خۆی له راسپاردنی مسته‌فا كازمی راگه‌یاند.
مسته‌فا كازمی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هیچ پارتێكی سیاسیه‌وه نه‌بووه، هاوكات رۆڵێكی دیاری له نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونیشی له پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری، تێكه‌ڵاوی كێشه سیاسییه‌كان نه‌بووه.
كازمی كێیه؟
- ساڵی 1967 له به‌غدا له دایكبووه.
- باوكی دوو منداڵه.
- به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌یه.
- ساڵی 2016 بووه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و ئه‌ستێره‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی ده‌ركه‌وت.
- به‌هۆی ئۆپۆزیسیۆنبوونی له دژی رژێمی سه‌ددام، ماوه‌ی 10 ساڵ له ده‌ره‌وه ژیاوه، به‌ڵام تێكه‌ڵی هیچ پارتێكی سیاسی نه‌بووه.
- به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی "الذاكرة العراقیة" بوو، كه تایبه‌ت بوو كۆكردنه‌وه‌ی دۆكیومێنت له باره‌ی تاوانه‌كانی رژێمی سه‌ددام.
- جگه له وڵاتینامه‌ی عێراق، هه‌ڵگری هیچ وڵاتینامه‌یه‌كی دیكه نییه.
- له كاتی مانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ته‌نها مافی په‌نابه‌ری سیاسی پێ‌درابوو.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052