عه‌لاوی : نه‌وه‌كانى عێراق به‌ ده‌ربه‌ده‌رى ده‌ژین له‌نێوان خێوه‌تگه‌كان

25.05.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانی نیشتمانى ڕایگه‌یاند عێراق بووه‌ به‌ شانۆى تیرۆر و ئاژاوه‌ و هاوارى یارمه‌تیدان ده‌كات و له‌ ده‌ربه‌ده‌رى و ئاواره‌ییدا ده‌ژى.
عه‌لاوى له‌ ئه‌كاونتى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى "داواى هه‌ستانه‌وه‌ى عیراقى دڵ زیندوو ده‌كه‌م كه‌ نه‌وه‌كانى به‌ ده‌ربه‌ده‌رى ده‌ژین له‌نێوان خێوه‌تگه‌كان و خانوه‌ روخاوه‌كاندا".
عه‌لاوی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو عێراق هاوارى هاوكارى ده‌كات و ئه‌و وڵاته‌یه‌ كه‌ خێره‌كه‌ى تا رۆژى كۆتایى ته‌واو نابێت.

زۆرترین خوێندراو