كازمی داوا له‌ وه‌زیری دارایی ده‌كات پله‌ بكات له‌ دابه‌شكردنی موچه‌

28.06.2020
جەماوەر نیوز
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەگه‌ڵ عەلی عەبدولئەمیر ، وەزیری دارایی عێراق كۆبووه‌ و داوای لێكردووه‌ بە بەپەلە دەستبکات بە دابەشکردنی موچەی مانگی (حوزەیرانی ئەمساڵی فەرمانبەران بەبێ دواکەوتن.
 مستەفا كازمی له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جەختیکردوەتەوە بەبێ دواکەوتن دەست بکرێت بە دابەشکردنی موچە و هەمو تواناکان چڕبکرێنەوە بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت.