مه‌ترسی له‌سه‌ر موچه‌ی مانگی 10 نییه‌

22.10.2020
جەماوەر نیوز
مەزهەر محەمەد ساڵح ،راوێژكاری ئابوریی سەرۆك وەزیرانی عێراق تەئكیددەكاتەوە، موچەی مانگی 10 هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە و یاسای قەرزی ناوخۆ لە پەرلەمانەوە تێدەپەڕێنرێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند هیچ نیگەرانییەك لەبارەی خەرجكردنی موچەی ئەم مانگە بوونی نییە و وەك موچەی مانگی پێشوو دواناكەوێت.
رونیشیكردوەتەوە، نەرمی نواندن هەیە لەلایەن لایەنە تایبەتمەندەكانەوە بۆ خەرجكردنی موچە بەبێ‌ دواخستنی.
راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوەشكردوە، مافەكان پارێزراون و رێنمایی لە پەرلەمان و حكومەتیشەوە هەیە بۆ خەرجكردنی موچە لەرێگەی تێپەڕاندنی یاسای قەرزی ناوخۆیی كە پێشكەشی پەرلەمان كراوە.

زۆرترین خوێندراو