ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مان وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا تاوتوێی پرۆسی خوێندن ده‌كه‌ن

06.12.2020
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 6ی كانونی یه‌كه‌م وەزیری پەروەردە و بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ لیژنەی پەیوەندیدار لە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە و لەبارەی چارەنووسی پرۆسەی خوێندن و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەست بە قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكان روونكردنەوە دەدەنە پەرلەمان.
بەگوێرەی زانیارییەكان وەزیری پەروەردە و بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و لیژنەكەی پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێك دەكەن كە بریتین لە:
-پلانی ھەردوو وەزارەت بۆ دڵنیابوون لە چارەنووسی پڕۆسەی خوێندن.
- تاوتوێکردنی کرێی خوێندنی پاڕالێل و زانکۆی تایبەت و قوتابخانەو پەیمانگاکان.
- چارەنووسی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان.
- چارەنووسی240 خوێندكاری و زانکۆی ستراتفۆردی ئەمەریکی.
- گرفتی دابەزاندنی خوێندنی خوێندكاران لە زانکۆکان.
- چارەنووسی وانەبێژان و ماف و شایستە داراییەکانیان.
- تاقیکردنەوەی تەمھیدی پۆلی 12ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەکانیەوە لە قەزاکان بکرێت.
- مەرجی دووساڵ خزمەتی دامەزراندنی پزیشکی ددان بۆ مومارەسەکردنی پیشەی خۆیان
-مۆڵەتی خوێندن بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە بۆ خوێندنی باڵا.
-پێوەری وەرگرتنی خوێندكاران لە قوتابخانە حکومییەکانی ئینگلیزی.

زۆرترین خوێندراو