موچه‌ی سێ مانگی مامۆستایانی وانه‌بێژ خه‌رجده‌كرێت

07.01.2021
جەماوەر نیوز
ئالان حه‌مەسه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند شایسته‌ی دارایی مانگی 10 و 11 و 12 ی 2020 بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ خه‌رجده‌كرێت.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زیری په‌روه‌رده‌:
مامۆستایانی وانەبێژی ئازیز 
سڵاوتان لێبێت ، لە کۆبوونەوەی ١ ی ١٢ ی ٢٠٢٠ ی لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی کۆرۆنا ، بەسەرپەرشتی بەرێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەندە و بەرێز وەزیری دارایی راسپێردراین کە لە پشووەکانی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، کۆنووسێک سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێرین ، پاش کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتمان و وەزارەتی دارایی ، بەسوپاسەوە لەلایەن جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەرێز مەسرور بارزانی، پێشنیاری هەردوو وەزارەت پەسەندکرا و بریاردرا بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ برەپارەیەکی بڕاوەی مانگانە ( مقطوع) وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت بەم شێوەیە: 
١- هەڵگری بروانامەی بکالۆریۆس و سەروتر بری (٣٠٠٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار. 
٢- هەڵگری بروانامەی دبلۆم (٢٥٠٠٠٠) دووسەدو پەنجا هەزار دینار.
ئالان حمەسعید سالح 
وەزیری پەروەردە
٧ی ١ی ٢٠٢١


زۆرترین خوێندراو