ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
دابان محه‌مه‌د ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه بە پێوەری صینی سەدان ھەزار بۆ ھاوڵاتی دێتەوە داھاتی ئاو لە 10%ی جاران نیە.
ناو براو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو حکومەت دەزانێت پێوەری ئاو شکستی ھێناوە، لەبەر دۆڕاندنی 60 ملیار دینار بە کۆمپانیاکان دەستبەردار نابێت.
پێشتر بە 2مانگ جارێک ھاوڵاتی 15ھەزار دیناری دەدا و داھاتی حکومەتیش بۆ ئاو 9 ملیار دینار بەرەو ژور بوو، کەچی ئێستا پێوەری ئاوی صینی ڕێژەکەی کردوە بە سەدان ھەزار دینار و داھاتی حکومەت مانگانە ناگاتە ملیارێک دینار، ناو بەناو بۆ ترساندنی خەڵکیش سزا دەبڕێتەوە بێ ئەوەی ھیچ ئیعتیبارێکی ھەبێت.
ئەو بڕە پارە زۆرەی لە وەسڵی پێوەری ئاو بۆ ھاوڵاتیان دێتەوە بەلامەوە سەیر نیە، چونکە پێشتر ھۆشداریماندا و مەترسی و شکستی پێوەری ئاومان ئاشکراکرد .
حکومەت دەزانێت پرۆسەکە شکستی خواردوە، بەڵام دەستبەردار نابێت، چونکە نزیکەی 60 ملیار دینار دەدۆڕێنێت بە کۆمپانیاکانی خوێندنەوەی پێوەری ئاو.
ئەوەی لەسەر شانی ئێمە بوە کردومانە و بەردەوام دەبین، لەسەر شانی خەڵکیش پێویستە ھەرکەسەو لە ماڵی خۆیەوە پرۆسەکە ڕەتبکاتەوە و ئەم زوڵمە قبوڵ نەکات، تا حکومەت دان بە شکستی خۆیدا دەنێت و لە بڕە پارە زۆرانە ڕزگاریدەبێت
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052