سبه‌ی بایدن یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی ئه‌نجامده‌دات

21.01.2021
جەماوەر نیوز
یەکەم پەیوەندی تەلەفونی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەبێت.
جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، رۆژی هەیینی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، یەکەم پەیوەندی تەلەفونی بۆ بەرپرسێکی بیانی ئەنجامدەدات، کە لەگەڵ جاستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەبێت.
وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بایدن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا، گفتوگۆ لەبارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران دەکات و ئەگەر تاران پابەندی ریککەوتنەکەی ساڵی 2015 بێت، واشنتنیش هەمان هەنگاو دەگرێتەبەر.
دوێنێ 20/1/2021 جۆو بایدن وەك 46ـمین سەرۆكی ئەمەریكا دەستبەكاربوو،

زۆرترین خوێندراو