حه‌لبوسی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ست بۆ لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابات

07.02.2021
جەماوەر نیوز
  • سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند لیژنەی دارایی بڕیاریداوە هیچ لێبڕینێك لەموچەی فەرمانبەراندا نەكرێت .
    محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند لیژنەی دارایی دەنگ لەسەر هیچ پڕۆژەیاسایەكی بودجە نادات ئەگەر بێتو لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی تێادا جێگركرابێت و لەسەر ئەوەی هیچ لێبڕینێك لەموچەی فەرمانبەراندا نەكرێت.
    وتیشی، ئەم هەنگاوەی لێژنەی دارایی تەواوكەری بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراقە سەبارەت بە دەستنەبردن بۆ موچەی فەرمانبەران و پاراستنی.

زۆرترین خوێندراو