ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارێك گیانیله‌ده‌ستدا

22.04.2021
جەماوەر نیوز
عەدنان ئەسەدی، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ کۆرۆنا گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی نیسانی 2021 عەدنان ئەسەدی،سەرکردە له‌ حزبی دەعوە بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا.
عەدنان هادی نور ئەسەدی ساڵی 1952 لە رومەیسە لە پارێزگای موسەننا لە باشوری عێراق لە دایکبووە.
لە ساڵی 1974 بڕوانامەی دبلۆمی لە دەرمانسازی لە پەیمانگای تەندروستی جیهانی  بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 1988 لە دانیمارک نیشتەجێ بووە، پاش ئەوەی بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە لە ترسی دەسەڵاتی بەعس وڵات بەجێدەهێڵێت و ژیانی تاراوگە هەڵدەبژێرێت.
ساڵی 2003 پاش کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی حزبی بەعس دەگەڕێتەوە عێراق و بەشداری چالاکییە سیاسیەکان دەکات و چەندین پۆستی جۆراوجۆری گرتووەتە دەست.
لە ساڵەکانی 2004  و 2006 و 2011 و 2014 پۆستی بریکاری وەزیری ناوخۆی و بریکاری پێشکەوتووی وەزیری ناوخۆی عێراقی وەرگرتووە.
لە ساڵەکانی ی 2010 و 2015 بووەتە ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

زۆرترین خوێندراو