له‌ پارێزگای موسه‌ننا زیاتر له‌ 70 تۆن گه‌نم به‌بازاڕ كراوه‌

10.05.2021
جەماوەر نیوز
ئیدارەی خۆجێیی پارێزگای موسەننا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 70 هەزار تۆن بەرهەمی گەنمی ئەمساڵیان بەبازاڕ کردووە و پێشبینی دەکەن، ئاستی بەرهەمهێنانیان لە وەرزی ئەمساڵیان زیاتر بێت.
پارێزگاری موسەننا رایگەیاند، لە دەستپێکی دروێنەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 70 هەزار تۆن گەنمی بەرهەمی ئەمساڵیان بە بازاڕ کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکەن ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم لە پارێزگاکەیان بۆ زیاتر لە 90 هەزار تۆن لە وەرزی ئەمساڵدا بەرزبێتەوە، بەو بڕەش دەگەنە ئاستی خۆبژێوی.

زۆرترین خوێندراو