ماكرۆن: لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر پرۆژەی ئابوورییەکان کاردەکەین

29.08.2021
جەماوەر نیوز
سەرۆکی فەرەنسا لە کەنیسەی ساعە لە موسڵ لەبارەی رەوشی ئێزدییەکان و شنگالەوە رایگەیاند، هەزاران ئێزدی هەن لە موسڵ ئاوارەبوون و ناتوانن بگەڕێنەوە شنگال، چونکە تاوەکو ئێستا ئەو ئارامییە جێگیر نەبووە، هەروەها ئێستا لەلایەن تورکیاشەوە هێرشی دەکرێتە سەر و رێگە نادەن ئەو ئارامییە جێگیر ببێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئابی 2021 ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کاتی سەردانکردنی کەنیسەی ساعە لە موسڵ لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی ئایینیی کریستیان قسەی کرد و ئاماژەی بەوە دا، "لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر پرۆژەی ئابوورییەکان کاردەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین پرۆژەکان بەرەو پێشەوە ببەین و هاوبەشییەکی باشمان بە یەکەوە هەبێت، هەروەها بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ دەسەڵات بۆ ئەوەی خەڵکی بگەڕێنەوە ناوچەکانیان".
دوای کەنیسەی ساعە، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی مزگەوتی نووری، فڕۆکەخانە و زانکۆی موسڵیش دەکات و لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی و نوێنەری کریستیانەکانیش کۆدەبێتەوە.

زۆرترین خوێندراو