له‌ سه‌یدسادق دوو تۆمەتبار بەبڕێك دراوی ساختەوە دەستگیركران

18.10.2021
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار –بەشی پۆلیسی سەید سادق دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕی 15 ملیۆن دیناری ساختەیان پێبووەو ویستویانە لەناو بازاڕی قەزای سەیدسادق ساغی بكەنەوە.
بەشی پۆلیسی سەیدسادق ئاگادار كرایەوە لە دوو كەس لەناو بازڕی سەیدسادق كە گومان دەكرێت دراوی ساختەیان پێبێت ، دەستبەجێ‌ بەشی پۆلیسی سەیدسادق بنكەی پۆلیسی حەساری ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە ، هەمان ڕۆژ توانرا دوو كەسەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی لە جۆری 25 هەزار دیناری كە سەرجەمیان ساختە بووەو ویستویانە لەناو بازاڕی قەزاكە ساغی بكەنەوە .
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ه ، أ ، ع لەدایكبووی 2003 - ر ، ق ، س لەدایكبووی 1991 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و هەركەسێكی تر لەم دۆسیەیە بەشداربێت دەستگیردەكرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە .

زۆرترین خوێندراو