سه‌رۆك كۆماری عێراق پیرۆزبایی له‌ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌كات

02.05.2022
جەماوەر نیوز

سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 2ی ئایاری 2022 له‌ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح ، سەرەک کۆماری عێراقی فیدراڵ لەپەیوەندیەکی تەلەفونیدا په‌یامی پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی گه‌یانده‌ محه‌مه‌د حاجی مەحمود ،هیوای خوست ئەم جەژنە ببێەتە مایەی خێرو خۆشی بۆ خەڵکی کوردستان و ئاشتی و تەبایی باڵ بکێشێت بەسەر ناوچەکەدا .
لەلای خۆشییەوە محه‌مه‌د حاجی مەحمود سوپاسی ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح کرد و هیوای خواست هەموو هەوڵەکان بۆ تەبایی و پێکەوە ژیانی سیاسیانە بێ لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا .

زۆرترین خوێندراو