محەمەد حاجی مەحمود پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی دەڤەری شارەزوور دەکات

12.06.2022
جەماوەر نیوز
ئەمرۆ یەکشەممە 12ی حوزه‌یرانی 2022 لە گوندی گوڵەخانەی دەڤەری شارەزوور محەمەد حاجی مەحمود پێشوازی لە عومەر دەمەرکانی و كاوه گرانجان کرد.
بەمەبەستی هەواڵ پرسینی تەندروستی هەر یەک لە عومەر دەمەرکانی کە بە یاوەری کوڕ و برازاكانى و كاوه گرانجان سەردانی محەمەد حاجی مەحمودیان کردبوو لە نزیکەوە خۆشحاڵیان خۆیان دەڕبڕی بە دیداری بەرێزیان .
هاوکات محەمەد حاجی مەحمود سوپاسی ئەو بەسەر کردنەوەیەی کرد هیوای خواست نەریتە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر لەناو کۆمەڵگای کوردیدا رەنگ باتەوە.
دووبارە عومەر دەمەرکانی و كاوه گرانجان سوپاسی محەمەد حاجی مەحمودیان کرد بۆ ئەو پێشوازیە.

زۆرترین خوێندراو