محەمەد حاجی محمود پێشوازی لە هونەرمەند تارا رەسوڵ دەکات

18.08.2022
جەماوەر نیوز
ئەمرۆ پێنچشەمە 18ی ئابی 2022  لە گوندی گوڵەخانەی دڤەری شارەزور محەمەد حاجی مه‌حمود پێشوازی لە خانمە هونەرمەند (تارا رەسوڵ) و هیوا هەلاقی هاوسەری كرد.
لەدیدارەکەدا باسی رەوشی هونەری کوردی کرا، محەمەد حاجی مەحمود هیوای خواست کە هونەرمەندان هەوڵ بدەن خزمەتی گەلی کورد بکەن و رۆڵیان لە بەرەوپێشبردنی مۆسیقا و هۆنراوەی کوردی هەبێت.
هاوکات محەمەد حاجی مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد کە خزمەتکردنی مۆسیقا و هونەری کوردی تەنها بە ناساندنی بە گەلانی جیهان و کارکردن لەسەر رەسەنایەتی دەکرێت، بۆیە دەبێت هەوڵبدرێت پەرە بە گۆرانی ، هۆنراوە و مۆسیقای رەسەنی کوردی بدرێت.
لەکۆتایدا خانمە هونەرمەند تارا رەسوڵ و هیوا هەلاقی هاوسەری سوپاسی محەمەد حاجی مەحمود یان کرد بۆ ئەو پێشوازیە، هەڵوێستی و پشتگیری بەرێزیان بۆ هونەری کوردی بەرزنرخاند.

زۆرترین خوێندراو