له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م به‌ركه‌وته‌ی حزبی سۆسیالیست وه‌زاره‌تی شه‌هیدانه‌

17.06.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 17ی حوزه‌یران له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێز مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاروه‌ری بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان كرد و لەگەڵ به‌ڕێز محەمەد حاجی مەحمود و مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان تاوتوێی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
به‌ڕێزمحه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ و له‌ نزیكترین كاتیشدا سیڤی كاندیدی حزبی سۆسیالیست پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ركه‌وته‌ی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانه‌.
ناوبراو وتیشسی ھیوادارین پێش ئەوەی پشووی پەرلەمان دەست پێبكات، كابینەی نوێی حكومەت پێك بھێنین، ئەگەر كێشە و گرفتیش ھاتە پێش، لەگەڵ پەرلەمان قسە دەكەین، بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەنجامبدەن، یان پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە، تاكو بتوانین كابینەكە بە تەواوی پێكبێنین، بەڵام ھیوادارین كە پێش 30 حوزەیران بتوانین كابینە پێكبێنین.
شایه‌نی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كورستان زیاتر له‌ 4500 شه‌هیدی به‌خشیوه‌ له‌ پێناو ئازادكردن و پاراستنی خاكی كوردستان.

زۆرترین خوێندراو