ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك حزب و به‌رپرسی باڵای ڕۆژئاوای كوردستان سه‌ردانی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌كه‌ن

19.06.2019
جەماوەر نیوز
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 18ی حوزه‌یران له‌ گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى مه‌که‌ته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پێشوازیان له‌ شاهۆز حه‌سه‌ن، سه‌رۆکى په‌یه‌ده‌ و محه‌مه‌د موسا، سه‌رۆکى پارتى چه‌پی کورد و جه‌مال شێخ باقى، سه‌رۆکى پارتى کورد له‌ سووریا و سلێمان عه‌ره‌ب، نوێنه‌رى په‌یه‌ده‌، له‌ هه‌رێمى کوردستان و مسته‌فا شایه‌خ، جێگرى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى کورد و جیهان خه‌لیل، نوێنه‌رى کۆنگره‌ى یه‌سار له‌ هه‌رێمى کوردستان کرد کرد.
له‌ دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ر بارو دۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ و عێراق به‌گشتى سووریا و پرسی پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و هیواى خواست که‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان هه‌نگاوی جدى بنێن بۆئه‌وه‌ى به‌زووترین کات كابینه‌ی نۆیه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێکبهێنرێت و تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ خزمه‌تى زیاترى جه‌ماوه‌ری كوردستان بکرێت.
 له‌ به‌شێکى ترى دیداره‌كه‌دا میوانه‌کان ڕۆڵى به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و حزبی سۆسیالستیان به‌رزنرخاند له‌ خه‌بات و تێکۆشان و ڕێکخستنى نێوماڵى کوردستان و له‌و پێناوه‌شدا قوربانی گه‌وره‌یان داوه‌.
له‌کۆتایدا سوپاسی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمودیان کرد بۆ ئه‌و دیدارو پێشوازیه‌ گرمه‌. 

زۆرترین خوێندراو