د.به‌رهه‌م ساڵح : سەردانی سەرۆکی ھەرێم بۆ بەغدا دەبێتە ھۆی باشترکردنی پەیوەندییه‌كانی ھەولێر و به‌غدا

20.06.2019
جەماوەر نیوز
د. بەرھەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق جەختی لە گرنگی خستنەگەڕی ھەوڵەکان کردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم  بەپێ دەستوور و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 20ی حوزه‌بران د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لە میانی پێشوازیکردنی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوری، ئاماژەی بەوەکرد کە سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێم بۆ بەغدا، دەبێتە ھۆی باشترکردنی پەیوەندی نێوان بەغدا و ھەولێر و ھاریکاری زیاتر لە پێناو پەرەپێدانی رۆڵی دامەزراوە یاساییەکان، ھاوکات بڕوای خۆشی نیشاندا بە ھاتنە کایەیی سازان و بەیەکەوە کارکردنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پێناو بەرژەوەندی ھەموو گەلانی عێراقدا.
لەلای خۆیەوە سەرۆک ھەرێمی کوردستان خواستی خۆی بۆ بەھێزکردنی گفتوگۆی ڕاستەقینە و ڕێزگرتن لە بنەماکانی دەستوور دەربڕی، بەجۆرێک کە ئامانجە ھاوبەشەکان دەستەبەر بکات و ببێتە فاکتەرێک بۆ بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانە.

زۆرترین خوێندراو