شاندێكی باڵای هاوپەیمانی نیشتیمانی سه‌ردانی بەڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌كه‌ن

20.06.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یران به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێزان هه‌ردووتێکۆشه‌رى دێرین حسێنى خه‌لیفه‌ و محه‌مه‌د دۆڵاشى پێشوازیان له‌ شاندێكی باڵای هاوپه‌یمانى نیشتیمانی كرد که‌ پێکهاتبوون له‌ به‌ڕێزان ئارام قادر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و ئومێد جاف، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و یادگار جەلال و شێخ کاوان حەمەسەعید و کامیل جەلال، ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن.
له‌ دێداره‌كه‌دا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود باسی له‌ دواین گۆڕانکاری سیاسی هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ و پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیدارى هه‌رێم و سووتاندى ده‌غڵ و دانى جوتیارانى کوردى کرد.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌ گرنگی زانی کابینه‌ى نوێی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵى جدی بدات بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد و چیتر جه‌ماوه‌ر له‌ چاوه‌ڕوانیدا نه‌مێنن و کابینه‌ىى نوێى حکومه‌تیش خزمه‌تى زیاترى جه‌ماوه‌ری كوردستان بکات.
 له‌ به‌شێکى ترى دیدار و پێشوازیه‌که‌دا باس له‌ پێوه‌ندیه‌کانى هه‌ردوو حزب کرا و هیوایان خواست که‌ پێوه‌ندى هه‌ردوو حزب به‌ره‌ و پێشببرێت تا له‌و سۆنگه‌یه‌وه خزمه‌تی زیاتری جه‌ماوه‌ری كوردستان بكه‌ن .
 شاندی باڵای هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له‌کۆتایدا سوپاسی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمودیان کرد بۆ ئه‌و دیدار و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌.

زۆرترین خوێندراو