كۆبونه‌وه‌ی فراوانی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست ئه‌نجامدرا

13.07.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 13ی ته‌موز له‌ گوندی گوڵه‌خانه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور بەسەرپەرشتی بەڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود کۆبونەوەی فراوانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسانی سەرجەم مەڵبەندەکان و ئەنجومەنی چاودێری و ڕاوێژکاری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ئه‌نجامدرا.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كاروباری ناخۆی حزب و به‌ستنی كۆنگره‌ و و به‌شداریكردنی حزبی سۆسیالیست له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا.
له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ هه‌لومه‌جی ناخۆی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان كرا و ڕێكه‌وتنی پارتی و یه‌كـێتی به‌ گرنگ زانرا بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك .
هه‌وه‌رها له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد كرا و به‌ گرنگ زانرا كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری چاره‌سه‌ر بكرێت و تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ هه‌موو پێكهاته‌كان به‌ خواسته‌كانیان بگه‌ن.

زۆرترین خوێندراو