فه‌یسبوک چى نه‌هێشت ؟
16.04.2017

فه‌یسبوک نوسینى سه‌ر ده‌رگاى ته‌والێتى مزگه‌وته‌کانى نه‌هێشت .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ئێستادا فیه‌سبووک تۆرێًکى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌رفراوانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌سه‌رانسه‌رى جیهانى گرتۆته‌وه‌و هاوڵاتیان به‌کاریده‌هێنن ،به‌ڵام وه‌ک هه‌ر داهێنان و پێشکه‌وتنێکى دیکه‌ لایه‌نى خراپ و باشى لێکه‌وته‌وه‌ و هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌شێوه‌یه‌ک به‌کاریده‌هێنێت .
له‌کۆمه‌ڵگاى کوردییدا بووه‌ ئه‌لته‌رناتیڤێک بۆ پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه‌ روحییه‌ى که‌ هه‌ندێک خوازیاربوون له‌نێوه‌ندێکدا ده‌رى بڕن یان له‌سه‌ر ته‌ خته‌یه‌کى گه‌وره‌ بینوسنه‌وه‌ که‌ چى ده‌خوازن و چى له‌نێو دڵیانه‌ ،هه‌ربۆیه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ وه‌ک تۆڕێکى کۆمه‌ڵایه‌تى و به‌زۆربه‌ى ناوو شێوه‌ى جیاوازو ده‌ڕبرینى جیاواز گوزارشتى لێوه‌ کرا ، بۆیه‌ به‌ڕوخسارى نه‌ناسراو به‌ناوى خوازراوه‌وه‌ چه‌نیدن ئه‌کاونت و په‌یج دروستبوون بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر که‌سایه‌تیه‌کان و هونه‌رمه‌ندان و سیاسییه‌کان و ته‌نانه‌ت هاوڵاتى ئاسایى ،که‌به‌شێوه‌یه‌ک بووه‌ ده‌ره‌چه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌ڕووى ده‌رونییه‌وه‌ قه‌تیس مابوون تا ئه‌و راده‌یه‌ى بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ى خۆیان له‌سه‌ر ده‌رگاى ته‌والێتى مزگه‌وته‌کان شتیان ده‌نوسى و قسه‌ى نه‌شیاویان به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو که‌س ده‌کرد ،به‌ڵام ئێستا له‌رێگاى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فیسبووک ئه‌و توڕه‌یى قسانه‌ ده‌ده‌بڕن و له‌ناخیاندا نایانهێڵََنه‌وه‌ و به‌ڕاست و چه‌پ و به‌بێ گوێدانه‌ هیچ بنه‌ماو یاساو پرانسیپێک قسه‌ى نه‌شیاو به‌به‌رامبه‌رو ئه‌و که‌سانه‌ ئه‌ڵێن که‌مه‌به‌ستیانه‌ .
بۆیه‌ ده‌کرێت له‌ڕووه‌ باشه‌که‌یه‌وه‌ به‌کاربهێندرێت و له‌ڕووى یاساى رۆژنامه‌وانییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بکرێت و سزا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ دابنرێت که‌ ناوزراندن به‌رامبه‌ر به‌که‌سانى تر ئه‌که‌ن به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌و بنه‌مایه‌ک ،هه‌ربۆیه‌ دواى هاتنى فه‌یسبووک نوسینى ده‌رگاى ته‌والێتى مزگه‌وته‌کان به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان به‌ره‌و نه‌مان چوو، بۆیه‌ ده‌کرێ وه‌ک تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تایبه‌ت و هه‌م وه‌ک ناوه‌ندێک به‌کاربهێندرێ بۆ گواستنه‌وه‌ى زانیارییه‌کان له‌کاتێکدا چه‌ندین کێشه‌و خستنه‌ڕووى گرفته‌کان و نیشاندانى حاڵه‌تى نه‌شیاو له‌ڕێگاى تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌تایبه‌تیش فه‌یسبووک شه‌قامى جوڵاند و ناڕه‌زایى لێکه‌وته‌وه‌، نمونه‌ش به‌هارى عه‌ره‌بى بوو که‌فه‌یسبوک هۆکارى سه‌ره‌کى و له‌ئێستاشدا ئه‌وه‌ به‌ڕوونى به‌ده‌ر ده‌که‌وێ کاتێک خۆپیشاندان وناره‌زایى ده‌بێ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان داده‌خرێن به‌تایبه‌تى فه‌یسبووک وه‌ک له‌ماوه‌ى رابردودا به‌شکرا بینرا له‌خۆپیشاندانه‌کانى عێراقدا ،بۆیه‌ ئه‌م تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ى ناوه‌ندێکى به‌هێزو خێرایه‌ له‌گواستنه‌وه‌ى زانیارییه‌کان و پیشاندانى راستیه‌کان نه‌ک بۆ شکاندنى که‌سه‌کان و هێرشکردنه‌ سه‌ر مافى تایبه‌تى هاوڵاتیان، که‌ئه‌مه‌ له‌کارى رۆژنامه‌وانیدا به‌ رۆژنامه‌ى زه‌رد ناوده‌برێت .

ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە