یانەی شاهانە بەم پارە خەیاڵیە پۆگبا شۆک دەکات

23.07.2019
جەماوەر نیوز
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پارەیەکی خەیاڵی پێشکەش بەیانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی کردووە سەبارەت بە گواستنەوەی پۆگبا ئەستێرەی یانەکە.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ڕیتانی ئاشکرایکردووە "که‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌یی نیشانداوه‌ بڕی 150 ملیۆن پاوه‌ند بداته‌ یانه‌ی مان یونایتد بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆگبای فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی ئه‌و یانه‌یه‌ ".
ئه‌و رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە "که‌ یانه‌ شاهانه‌ییه‌که‌ی ئیسپانیا ئاماده‌شه‌ هه‌فتانه‌ 600 هه‌زار پاوه‌ند وه‌کو موچه‌ بداته‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌ فه‌ڕه‌نسییه‌".
یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر داواکاری زیدانی ڕاهێنەر بەنیازە بەهەر نرخێک بێت لە گواستنەوەی میکارتۆی هاوینەدا ئەستێرە فەڕەنسیەکە بگوازێتەوە ڕیزی یانەی شاهانە، هەرچی یانەی شەیتانە سورەکان نایەوێت دەستبەرداری پۆگبا بێت، بەڵام یاریزانەکە ئارەزوو دەکات ڕوو لەیانەیەکی دیکە بکات.

زۆرترین خوێندراو