له‌ دهۆك ژماره‌یه‌ك توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌وه‌

07.04.2020
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی پارێزگای دهۆك له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ 5 كەس بە تەواوی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بووەنەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی پشكنینی پزیشكی بۆ 5 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدرا، دوا ئەنجامەكان نیگەتیڤ دەرچوون و دەركەوت كە بە تەواوی لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە.

زۆرترین خوێندراو