ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی ڕیال مه‌درید كۆچی دوایكرد

01.06.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ به‌ ڕووداوی ئۆتۆمبیل خۆسه‌ ئه‌نتونیو ڕییس، یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی پێشووی ئیسپانیا له‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
یانه‌ی ئیشبیلیه‌ی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند رییس پێشووی ئه‌رسیناڵی ئینگلیزی كۆچی دوایكرد.
ئیشبیلیه‌ له‌ به‌یانێكدا له‌ تویتر بڵاویكرده‌وه‌ خۆسیه‌ ئه‌نتونیو رییس به‌ روداوی ئۆتۆمبیل كۆچی دوایكرد.
رییس له‌ ڕیزی ژماره‌یه‌ك یانه‌ یاری ئه‌نجامداوه‌  له‌وانه‌ ئیشبیلیه‌ و ئه‌رسیناڵ و ئه‌تلاتیكۆ مه‌درید و ئیسپانیول و به‌نفیكا و ڕیال مه‌درید و ئكستریمادورا.
رییس به‌شداری 21 یاری نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و 4گۆڵی تۆمار كردووه‌.

زۆرترین خوێندراو