جەماوەر نیوز
له سه‌ره‌تاى ساڵى 2023 تا ئێستا له چوارچێوه‌ى پلانى شاره‌وانى له سنوورى سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیى سۆران، نزیکه‌ى 45 پرۆژه‌ى جۆراوجۆرى خزمه‌تگوزاریى قیرتاوکردن و دروستکردنى ئاوه‌ڕۆى لووله‌یى و کۆنکرێت و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى شه‌قام جێبه‌جێ کراون و سه‌رۆکى شاره‌وانیى سۆرانیش ده‌ڵێت: پرۆژه‌کان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارى و بووژانه‌وه‌ى شارى سۆران هه‌بووه.
سه‌رۆکى شاره‌وانیى سۆران سه‌باره‌ت به پرۆژه‌کان ده‌ڵێت: پرۆژه‌کان جۆراوجۆرن، وه‌ک دروستکردنى شه‌قام و ئاوه‌ڕۆى لووله‌یى و کۆنکرێتکردن و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى شه‌قام و دروستکردنى پارک و چه‌ند بوارێکى دیکه‌ش ده‌گرنه‌وه. گوتیشی: پرۆژه‌کان بریتین له، پرۆژه‌ى دروستکردنى چه‌ند شه‌قامێک له گه‌ڕه‌که‌کانى هه‌رێم و دیلمان و هه‌ندرێن و گوندى دێلزیان و بادلیان و شه‌قامه ناوخۆییه‌کانى گه‌ڕه‌کى ڕاپه‌ڕین و جوندیان و وه‌ستا ڕه‌جه‌ب و چه‌ند شه‌قامێکیش له گه‌ڕه‌کى به‌ختیارى و به‌رخودان و برایه‌تى و چه‌مى ڕێزان.
سه‌رۆکى شاره‌وانیى سۆران گوتیشی: پرۆژه‌کان به سه‌رپه‌رشتیى تیمه‌کانى شاره‌وانى جێبه‌جێ کراون و له داهاتووشدا پرۆژه‌ى ترمان بۆ زیاتر خزمه‌تکردنى شارى سۆران ده‌بێت، سه‌رباره‌ت به پرۆژه‌کانى ئه‌مساڵ گوتیشی: هه‌ر له‌م ساڵدا پرۆژه‌ى دروستکردنى ئاوه‌ڕۆى لووله‌یى و قیڕتاوکردن له گه‌ڕه‌کى کانى و جووتسایدى دێلزیان و پڕۆژه‌ى چاککردنه‌وه‌ى ناو بازاڕى دیاناى کۆن و پارکێک له گه‌ڕه‌کى برایه‌تى جێبه‌جێ کراون.
سه‌رۆکى شاره‌وانیى سۆران ڕاشیگه‌یاند: جگه له‌و پرۆژانه هاوکات پرۆژه‌ى شه‌قامه ناوخۆییه‌کانى گه‌ڕه‌کى کۆڕه‌ک و شه‌قامى 40م له هۆلى بۆنه‌کانى گه‌ڕه‌کى کۆڕه‌ک تا دێلزیان و دووسایدى پیشه‌سازى - دێلزیان و ئاوه‌ڕۆى سندووقى له گه‌ڕه‌کى نه‌ورۆز و جووتسایدى شه‌قامى سه‌ره‌کى سۆران - هه‌ولێر و دانانى کربستۆن له فولکه‌ى ئیسقه‌ڵا و کۆنکرێتکردنى چه‌ند شه‌قامێک له گه‌ڕه‌کى ٢٦ى گوڵان و نۆژه‌نکردنه‌وه و قیرتاوکردنى شه‌قامى سناعه و کۆنکرێتکردنى جۆگه‌ى کراوه له گه‌ڕه‌کى نه‌هرى و دروستکردنى شه‌قامه ناوخۆییه‌کانى گه‌ڕه‌کى ئازادى و سه‌روچاوه و ناو بازار و جووتسایدى سۆران – ڕواندز و چه‌ند شه‌قامێک له گوندى ناوکۆک و ئاوه‌رۆى سندووقى له دیاناى کۆن و ئاوه‌ڕۆى لووله‌یى له گه‌ڕه‌کى ٢٦ گوڵان و شه‌قامه‌کانى گوندى گوان و شه‌قامه ناوخۆییه‌کانى گه‌ڕه‌کى ئازادى و ئاوه‌ڕۆى لووله‌یى له گه‌ڕه‌کى ئهیلوول و ئاوه‌رۆى سندووقى له گه‌ڕه‌کى برایه‌تى و چه‌مى ڕێزان و ئاوه‌ڕۆى لووله‌یى له گه‌ڕه‌کى برادۆست و چه‌ند شوێنێکى تر له سنوورى سه‌رۆکایه‌تیى سۆران جێبه‌جێ کراون.