هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە

03.09.2025
جەماوەر نیوز
بە وتەی بەرپرسێکی ئەمریکی هێزەکانیان لە ناوچەی سەوزی عێراق ناکشێنەوە  و هۆکاری ئەو بڕیارەشیان دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کە لەسەر داوای حکومەتی عێراقی بووە.

دوای ئەوەی بڕیاربوو هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی عێراق بکشێنەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئەیلولی 2025 بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکی لە چاوپیکەوتن لەگەڵ کەناڵی (الحدث) رایگەیاند کە "  وڵاتەکەی پابەندە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان، لە چوارچێوەی هاوکاری بەردەوام لەسەر ئاستی ئەمنی و سەربازی".

ئاشکراشی کرد کە نەکشانەوەی هێزەکانیان لەسەر داوای حکومەتی عێراق بووە و هێزەکانی ئەمریکا بە هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانی دژە داعش بڵاوەپێدەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر کەناڵی ئەلعەرەبییە بڵاویکردەوە، "کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا، فڕۆکەخانەی بەغدا و بنکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەغدا دەبێت".

بەپێی رێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا بێت کە لە ساڵی 2024 واژۆکراوە، قۆناغی یەکەمی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کە لەناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کاردەکەن لە مانگی ئەیلولی 2025 کۆتایی دێت و قۆناغی دووەمیش لە ساڵی 2025 کۆتایی دێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ