ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین

03.09.2025
جەماوەر نیوز

دووبارە سەرۆکی ئەمریکا بێهیوابوونی خۆی بەرامبەر بە ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا دەربڕی لەبەرامبەر درێژەدان بە لەشکرکێشییەکەی و دەشڵێت، "شتێک لەم بارەیەوە دەکەم".

لووتکەی ئەلاسکا لەنێوان ترەمپ و پووتین بەڕێوەچوو جیا لە پێشکەوتنێکی دیپلۆماسی، نەیتوانی هیچ دەرئەنجامێکی ئەرێنی بۆ ڕاگرتنی شەڕی زیاتر لە سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ڕابگرێت و تاوەکو ئێستا هەردوولا لە هێرشکردن بۆ سەر پێگەی یەکتری بەردەوامن.

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ''زۆر بێ هیوا بووم لە پووتین، هەزاران کەس دەمرن، ئەوە شەڕێکی بێمانایە و دەشڵێت، شتێک دەکەم بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵک بدەم لە ژیاندا''.

 جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە مانگی شوباتی ساڵی 2022 دەستیپێکرد، دوای 3 ساڵ، تاوەکو ئێستاش جەنگ لەنێوان هەردوولا بەردەوامە و دەیان هەزار سەربازیان لە یەکتر کوشتووە. 

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ