بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە

03.09.2025
جەماوەر نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرتیک سەبارەت بە پلانی ئەمریکا بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە، بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی ئاشكرای دەکات، لە ئەگەری ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکە لەسەر بزووتنەوەی حەماسە دوو مەرج جێبەجێ بکات.

 بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بە سکای نیوزی عەرەبی ڕاگەیاند، ''لە ئێستادا کۆشكی سپی هیچ بڕیارێکی نییە سەبارەت بە ئاوەدانکردنەوەی غەززە".

دەشڵێت، هەر هەوڵێکی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە پێویستە حەماس دوو مەرج جێبەجێ بکات کە بریتین لە: چەکداماڵین و دەستبەرداربوون لە کۆنتڕۆڵکردنی غەززە.''

سەرچاوەکە لەسەر ڕاپۆرتێکی واشنتن پۆست لەبارەی پرۆژەی گۆڕینی غەززە بۆ شوێنێکی گەشتیاری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە مێژەوە ڕێگەچارەی داهێنەرانەی بۆ کەرتی غەززە خستووەتەڕوو بە ئامانجی باشترکردنی ژیانی فەلەستینییەکان، لەوانە ڕێگەدانیان بۆ نیشتەجێبوون لە شوێنێکی نوێی جوان لەکاتێکدا کە غەززە ئاوەدان دەکرێتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ