نەتەوەیەکگرتووەکان: لە ماوەی چوار ساڵدا زیاتر لە حەوت هەزار موسڵمان لە میانمار کوژراون

03.09.2025
جەماوەر نیوز
لە ڕاپۆرتێکدا کە نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات، بەدەستی سوپای میانمار لە دوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی 2021ەوە زیاتر لە حەوت هەزار موسڵمان  کوژراون.

 نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە، لە ماوەی چوار ساڵدا زیاتر لە 29 هەزار و 560 کەس بە هۆکاری سیاسی و بەبێ هەبوونی هیچ پێشینەیەکی تاوان دەستگیر کراون.

هاوکات بەپێی مەزەندەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە مانگی نۆڤەمبەری 2023ـەوە  نزیکەی 150 هەزار کەس لە میانمارەوە ڕوویان لە بەنگلادیش کردووە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ