زیاتر لە دوو هەزار کەس لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەرچوو

18.09.2025
جەماوەر نیوز
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان بەردوامە، ناوی زیاتر لە دوو هەزار کەسی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین گەڕایەوە وەزارەتی شارەوانی.

 لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو، بڕیار درا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون، هەر فەرمانبەرێك بەپێی سیستمی خاڵبەندی زەوی پێدەدرێت و ساڵانی خزمەتیان لەبەرچاو دەگیرێت، هەروەها باری خێزان و ژمارەی منداڵ، شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو کەسانە لەبەرچاو دەگیرێن. بەپێی وەردبینییەکانی وەزارەتی شارەوانیش زیاتر لە 460 هەزار کەس ڕەزامەندیی وەرگرتنی زەوییان هەیە.

 سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ناوی زیاتر لە دوو هەزار پێشمەرگەی لیواکان و خانەنشینانی یەکەی هەشتا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی وەرگرت و گەڕایەوە وەزارەتی شارەوانی.

بە وتەی سەربەست مەولوود، ئێستا ناوی زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکە لە وەزارەتی شارەوانییە و وردبینیان بۆ دەکرێت، لە داهاتوودا ناوەکانیان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.

 هەفتەی ڕابردوو ناوی زیاتر لە 12 هەزار فەرمانبەر و خانەنشینی مەدەنی و فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ، ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانیان وەرگرت و گەڕانەوە وەزارەتی شارەوانی.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ