له‌باره‌ی به‌شدارینه‌كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان سودانی هۆشداری ده‌دات

17.09.2025
جەماوەر نیوز
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هۆشداریی به‌ عێراقییه‌كاندا له‌ كاردانه‌وه‌كانی خۆبه‌دورگرتن و به‌شدارینه‌كردن له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ بڕیاره‌ مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.

محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ میانی ئاهه‌نگه‌كانی ڕۆژی جیهانی دیموكراسیدا كه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چو ڕایگه‌یاند، "هه‌ڵبژاردن میكانیزمی سه‌ره‌كییه‌ بۆ به‌رده‌وامبونی به‌رنامه‌ی دیموكراسی له‌ ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنیانه‌وه‌ و دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ پاراستن و سه‌رپه‌رشتی ده‌وڵه‌تی عێراق، ده‌شڵێت، "پشتیوانی ته‌واومان پێشكه‌ش به‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی شه‌شه‌م له‌ عێراق، ڕێگه‌ ناده‌ین هیچ كه‌سێك ئه‌م پرۆسه‌یه‌ په‌كبخات".

سودانی باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ئێمه‌ پێمانوایه‌ یه‌ك ده‌نگی ئه‌مانه‌ته‌ و هاوڵاتی له‌ پشتیه‌وه‌ وه‌ستاوه‌، وازهێنان له‌م ئه‌ركه‌ به‌ واتای بونی به‌دیلێكی خراپه‌ له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ گه‌نده‌ڵه‌كانی كه‌ تێیدا به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی له‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌ بێت".

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ